ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دهۆک… ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ روویدا

 

وتەبێژی بەرێوبەراتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا.

ئازاد تەها، وتەبێژی بەرێوبەراتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ڕاگەیاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢ی١٠ی٢٠٢٤ له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك، له‌ مه‌فره‌قی (دووسه‌ره‌)، ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و بارهه‌ڵگرێكدا ڕووی دا.

هەروەها ئازاد تەها، وتەبێژی بەرێوبەراتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی هاتوچۆوه‌ شۆفێری شۆفرلێت ئۆپتراكه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و دواتر گه‌یه‌نرایه‌ پزیشكی داد.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

تیمێکی سەربازيی هاوپەیمانان سەردانی هێزەکانی پشتیوانيی یەکی کرد

سەڵاح

تێچووی ئه‌مساڵی حه‌جی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ دینار ده‌بێت

سەڵاح

هه‌ردوو سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و ره‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

یاسین