zagros news agency

کتێبی “فەلسەفەی گاندی لە هزری من دا” بڵاوکرایەوە

ئێوارەی یەکشەممە بە ئامادەبوونی مەدان گۆپال کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان، کۆڕێکی تایبەت بە ناساندن و بەردەستخستنی کتێبی “فەلسەفەی گاندی لە هزری من دا” لە ماڵی وەفایی ساز کرا.

لە کۆڕەکەدا کە فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگای هەولێر، فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکان لە هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک لە کەسایەتی ئەکادیمی، نووسەر و توێژەران ئامادەبوون، تەیار گۆران نووسەری کتێبەکە، وێڕای خستنەڕووی ناوەڕۆکی کتێبەکەی، هەڵوەستەی لەسەر فەلسەفە و دنیابینی “گاندی” کرد، بەتایبەتیش سەرنجەکانی لەسەر فەلسەفەی ناتوندوتژی لە هزی گاندی و پاڵپشتی ئەو، لە گەل و نەتەوە چەوسێنراوەکان چڕ کردەوە.

هەر لە کۆڕەکەدا، مەدان گۆپال کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان، وتەیەکی لەبارەی هزر و دنیابینی گاندییەوە پێشکەش کرد.

لە کۆتایی کۆڕەکە و بە واژۆی نووسەر، کتێبەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

ART

“Zootopia 2” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART