zagros news agency

جێسی ئایزنبێرگ هێرش دەکاتە سەر بیرۆکەی درێژکردنەوەی تەمەن

مەیدانی تەندروستی و هەوڵدان بۆ درێژکردنەوەی تەمەن لەم دواییانەدا بووەتە جێی مشتومڕێکی گەرم، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەکتەری ئەمریکی جێسی ئایزنبێرگ ڕەخنەی توندی ئاراستەی ئەو باوەڕ و ڕەوتە نوێیانە کرد کە پەیوەستن بەم بوارەوە.

بە بڕوای ئایزنبێرگ بەشێکی زۆری ئەم چالاکییانە لە ئامانجی سەرەکی خۆیان لایانداوە.

ئایزنبێرگ لە کاتی بەشداریکردنی لە چالاکییەکدا بە ناوی “تاقیگەی تەندروستی پیاوان” لە نیویۆرک، ڕاشکاوانە بۆچوونی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێک لە پراکتیزە تەندروستییە هاوچەرخەکان زیاتر لە “نێرگسییەتێک لەژێر پەردەی گرنگیدان بە تەندروستیدا” دەچن.

جێسی ئایزنبێرگ گوتی: “پشکنینە خولییە زیاد لە پێویستەکان، سیستەمە خۆراکییە توند و گرانبەهاکان، وایانکردووە تەندروستی لە پڕۆژەیەکی سروشتییەوە بگۆڕێت بۆ هەوڵێکی بەردەوام و بێبڕانەوە بەرەو نەمر بوون”.

ئەم لێدوانانەی ئایزنبێرگ لە کاتێکدایە کە بواری درێژکردنەوەی تەمەن گەشەیەکی خێرا بەخۆیەوە دەبینێت و بووەتە پیشەسازییەکی جیهانیی زەبەلاح. ئەم پیشەسازییە پشت بە تەکنەلۆژیای جۆراوجۆر دەبەستێت.

ئایزنبێرگ ڕەخنەی لە ڕەفتاری بەشێک لە ناودارانیش گرت لەم بوارەدا و بە بڕوای ئەو کە زۆربەیان زیاتر گرنگی بە جوانکردنی وێنەی گشتی خۆیان دەدەن نەک پێشکەشکردنی سوودێکی ڕاستەقینە بە کۆمەڵگە.

ئەو هۆشداریدا لەوەی کە تەندروستی کاتێک دەبێتە کێشە کە بکرێتە پێوەرێک بۆ باڵادەستیی ئاکاری یان کۆمەڵایەتی.

ئەم ئەکتەرە ئەمریکییە تەنیا ڕەخنەگر نەبوو، بەڵکو تیشکی خستە سەر ئەزموونێکی مرۆیی گرنگی خۆی، ئەویش بەخشینی یەکێک لە گورچیلەکانی بوو بە کەسێکی نەناسراو.

ئایزنبێرگ دووپاتی کردەوە، گرنگیدان بە کەسانی دیکە زۆر گرنگترە لە سەرقاڵبوونی زیاد لە پێویست بە تەندروستیی خودی خۆتەوە.

روونیشیکردەوە، بێگومان تەندروستی گرنگە، بەڵام نابێت ببێتە خویەک یان ئامرازێک بۆ بڕیاردان بەسەر کەسانی دیکەدا.

ئایزنبێرگ داوا دەکات هاوسەنگییەک لە نێوان گرنگیدان بە تەندروستی و پاراستنی بەها مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکاندا هەبێت، نەک خۆ بەدەستەوەدان بەو هۆشیارییە ساختەیەی کە پیشەسازییە گەورەکان بەبازاڕی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلی Samsung Galaxy S25 نمایش کرد

یاسین

پەرلەمانی عێراق لەسەر دۆسیەی “بنکە نهێنییەکەی ئیسرائیل لە نەجەف” وەزیرانی ئەمنی بانگهێشت دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح