ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باكووری كوردستان.. سێ سه‌رۆك شاره‌وانی لادران و قه‌یووم له‌ شوێنه‌كانیان دانرا

 

توركیا سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی مێردین و ئێلیه‌ و خه‌لفه‌تی له‌ باكووری كوردستان دوور خسته‌وه‌ و له‌ شوێنه‌كانیان قه‌یووم دانرا.

له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆكی شاره‌وانیی مێردین و گوڵستان سوناك سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئێلیه‌ و محه‌مه‌د قه‌ره‌یڵان سه‌رۆكی شاره‌وانیی خه‌لفه‌تی دوور خسته‌وه‌ و له‌ شوێنه‌كانیان قه‌یووم دانران.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆكی شاره‌وانیی مێردین به‌هۆی تاوانی ئه‌ندامبوون له‌ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی، له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌ و له‌ شوێنه‌كه‌ی ئۆنجای ئاككۆیون، پارێزگاری مێردین دانرا.

هه‌روه‌ها هه‌ر به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوڵستان سوناك سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئێلیه‌ به‌هه‌مان تاوانی ئه‌حمه‌د تورك سزا دراوه‌ و له‌ شوێنه‌كه‌ی پارێزگاری ئێلیه‌ به‌ قه‌یووم دانرا.

هاوكات له‌ شوێنی محه‌مه‌د قه‌ره‌یڵان، سه‌رۆكی شاره‌وانی خه‌لفه‌ت، له‌ پارێزگای رووها، هاكان باشئۆغڵو، قایمقامی خه‌لفه‌ت به‌ قه‌یووم دانرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبارەی پەسەندكردنی خشتە نوێیەكانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە

دڵشاد

کۆمپانیای Apple وەشانی iOS18 Beta2 بەردەست دەکات

یاسین

ماموستایەک: دروستکرنا بەنداڤا بەرنامەکێ ستراتیجی یێ گرنگە ل کابینا نەهێ یا حکومەتا هەرێما کوردستانێ دا

یاسین