zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا هەوڵ و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و بارودۆخی گشتیی عێراق و دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە لە دۆخێکی ئارام و ڕێکوپێک بەڕێوەچوو، هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەکەشی لە سەرۆکی حکومەت کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە زووترین کاتدا کرد.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ڤیتۆمان لەسەر بەشداریکردنی هیچ لایەنێک نییە و خوازیاری حکومەتێکی گشتگیر و بەهێز و یەکگرتووین لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەنگی لایەنە سیاسییەکان.

دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق دەکات

یاسین

پەیامێک لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەندێک بابەتی پەیوەست بە ڕووداوی شەڕەکەی لالەزار لە سلێمانی و کەیسی ئارام قادر.

دڵشاد

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین