ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هاووڵاتیانی توڕەکردووە

دوای دوو ڕۆژ لە ئەنجامدانی دانیشتنێکی داخراوی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، کە دوور لە میدیاکان بەڕێوەچوو، ڤیدیۆیەکی کۆبوونەوەکە دزەی پێکراوەو بڵاوبووەتەوە، کە شەڕی زارەکی لەنێوان ئەندامان و سەرۆکی ئەنجوومەنەکەدا ڕوویداوە.
ئەم گرتە ڤیدیۆیانە بووە هۆی توڕەیی هاوڵاتیان، لەئەنجامی بەردەوامی ململانێی سیاسی و پشتگوێخستنی گرنگیدان بە واقیعی خزمەتگوزاری و نەبوونی یاساکانی پەیوەست بە کار و پاڵپشتیکردنی بێکاران و توندکردنەوەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، “ئەو دەمەقاڵەیە لەناو دانیشتنەکەدا لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە موسەنا ئەلتەمیمی پارێزگاری پێشووی دیالە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەن داوایان لە عومەر ئەلکەراوی کرد بڕیارەکانی دانیشتنی دەرکردنەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و درێژە بە بەکارەکەی بدات وەک سەرۆکی ئەنجوومەن بەبێ ئەوەی چاوەڕێی دەسەڵاتی دادوەری بکات لەسەر یاسایی بوونی دانیشتنەکە”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەلکەراوی ڕەتیکردەوە بڕیارەکانی لەکارلابردنی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە مەگەر دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری کۆتایی خۆی دەربکات”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “هۆکاری پشت ڕەتکردنەوەی ئەلکەراوی لە پێشبینیکردندایە کە ئەنجوومەن دانیشتنێکی یاسایی تەواو ئەنجامبدات و جارێکی دیکە لەکارەکەی دووربخاتەوە”.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دزەپێکردنی دانیشتنەکە و ناکۆکیەکان، هەزاران لایەنگری ئەندامان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەن دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر نەیاران.
لەبەرامبەردا، ئەندامی ئەنجومەنی دیالە، داریا خەیروڵڵا، دووپاتی کردەوە کە “جیاوازییەکان لەسەر بنەمای دابەشکردنی پۆستی سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانە، بەردەوامیشیان بە مانای پشتگوێخستنی زۆرێک لەو دۆسیانە دێت کە پەیوەندییان بە هاووڵاتییانەوە هەیە لە قایمقامیە”.
خەیروڵڵا گوتیشی: ئەو ناکۆکیانەی کە لە نێوان ئەنداماندا ڕوودەدات، دەرئەنجامی کۆنتڕۆڵکردنی لایەنەکانە کە سەرجەم لایەنەکانی پارێزگاری دیالە بە ئەنجوومەنیشەوە کۆنتڕۆڵ دەکەن و هەوڵی گەیشتن بە ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان دەدەن”.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: لەسەر بریندارکردنی باڵیۆزه‌كه‌مان له‌ به‌یروت، وەڵامی ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه‌

سەڵاح

کۆمپانیای سامسونگ پەخشکردنی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاتی 2024 راگەیاند

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد

یاسین