zagros news agency

چارلیز سیرۆن پەردە لەسەر چیرۆکی کوژرانی باوکی لادەدات

ئەکتەری بەناوبانگ چارلیز سیرۆن لە چاوپێکەوتنێکی کاریگەردا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، باس لەو شەوە ترسناکە دەکات کە لە  1991ـدا بەسەری هات. کاتێک تەمەنی تەنیا 15 ساڵ بووە، باوکی بە سەرخۆشی هێرشی کردووەتە سەر ماڵەکەیان و دەستی بە تەقەکردن کردووە.

سیرۆن دەڵێت، ئەو و دایکی لە پشت دەرگایەک خۆیان شاردبووەوە، تا دایکی ناچار بووە بۆ بەرگری لە خۆیان باوکی بکوژێت. پۆلیس ئەم ڕووداوەی بە “بەرگری لەخۆکردن” ناساند و دایکی هیچ تۆمەتێکی ئاراستە نەکرا.

سیرۆن ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا ناترسێت لە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە، چونکە دەیەوێت ببێتە دەنگێک بۆ قوربانیانی تووندوتیژی خێزانی و هانیان بدات چیتر هەست بە گۆشەگیری نەکەن.

ئەو جەخت دەکاتەوە، ئەم ئەزموونە تاڵە بەشێکی گرنگی لە کەسایەتی ئەو دروست کردووە و دەیەوێت بەم گێڕانەوەیە یارمەتی کەسانی دیکە بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو یانەی دیکە لە خولی نایابی کوردستان کشانەوە

یاسین

نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەر ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد

یاسین

مەسرور بارزانی: لەسەر رێبازی شەهیدانمان بەردەوام دەبین

سەڵاح