zagros news agency

130 هەزار بژمێر دەشداری پرۆسەی سەرژمێری دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-11-2024، کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکوو سبەینێ پێنجشەممە، بەردەوام دەبێت.
لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیدا، زیاتر لە 130 هەزار بژمێر بەشدار دەبن و 77 پرسیاری تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دەکەن.
سەرژمێریی لە هەر وڵاتێک گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە بەو پێیەی لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت توانای مرۆیی خەڵک و توانای ماددی و ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هاووڵاتییان دیاری بکرێت و حکوومەتیش بەرچاوڕوون بێت لە دارشتنەوەی پلانی ئابووری و سیاسی و مرۆیی. لەم سەرژمێرییە کە ئەمڕۆ دەستی پێ کردووە، فۆرمێکی ئەلیکترۆنی هەیە کە لە ڕێگەی تابلێتەوە پڕ دەکرێتەوە، کۆمەڵیک خانە لەخۆ دەگرێت وەک ناوی خۆت و کەسوکار و خێزان و هەتا دوای.
ڕۆژی سێشەممە، 19-11-2024، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی: “سەرژمێری پایەی گەشەپێدان و پێشکەوتن و پێشکەوتنی کارگێڕی و خزمەتگوزارییە و پەیوەندی بە بابەتەکانی پەیوەست بە باج یان بیمەی کۆمەڵایەتی نییە.”
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بلومبێرگ: تێچووی گواستنەوەی گازی شل 100% زیادبووە

یاسین

فەرەنسا؛ دوو کوژراو و نزیکەی ٢٠٠ بریندار لە شەوی ئاهەنگی پاڵەوانێتیی پاریس سانجێرمان

سەڵاح

رەزامەندی تەرخانکردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە دەرچوو

سەڵاح