په‌رله‌مانتارێكی كوردستان له كۆتای مه‌سیحی باس له گرنگی ئه‌و رێزلێنانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن پاپای ڤاتیكانه‌وه به‌خشراوه‌ته سه‌رۆك بارزانی و ده‌ڵێت: “پێزانینی گه‌وره‌مان بۆ ئه‌و رێزلێنانه هه‌یه چونكه ئه‌مه ده‌رخه‌ری فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیانه له كوردستان”.
ڕامی نووری، بۆ زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: “سەرۆک بارزانی وەک سیمبۆڵی ئاشتی، پێکەوەژیان و پارێزەری مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و عێراقە و ئه‌م رێزلێنانه له‌لایه‌ن پاپاوه ده‌رخه‌ری نیشانه‌ی رێز‌و وه‌فایه و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌یه سه‌رۆك بارزانی له كوردستان دروستی كردووه.
ده‌شڵیت: “كریستیانه‌كان هاوشانی هه‌موو پێكهاته‌و ئاینه‌كانی كوردستان ئازادانه له سێبه‌ری ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ی سه‌رۆك بارزانی پارێزگاری لێده‌كات به‌ئازادانه ده‌ژین و ئه‌م رێزلێنانه مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌وه‌ی ده‌وله‌تی ڤاتیكان خۆشه‌ویستی و رێزێكی زۆریان بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه.جیاله‌وه‌ش له ئاستی باڵای ڤاتیكان سوپاسی سەرۆک بارزانیان کردووه لە بەرامبەر رۆڵە مێژووییەکەیدا لە پاراستنی پێکهاتەی مەسیحی و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی کوردستان و عێراقدا.

