zagros news agency

مالیکی: پێویستە پیشتیوانیی دەوڵەتی سووریا بکەین

نوری مالیکی دەڵێت، پێویستە لەرووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان پشتیوانی حکوومەتی سووریا بکرێت.
نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا راشیگەیاند، بەرگریکردن لە سووریا بەرگریکردن لە دەوڵەتێکی دراوسێ، هەربۆیە پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان پشتیوانیی دامەزراوەکانی سووریا بکرێت.
مالیکی هەروها گوتی: سووریا بەهۆی پێگە جوگرافیەکەی و ئەو رۆڵەی لەناوچەکەدا دەیگێڕێت، بە ئامانج گیراوە.
سەرۆکی هاوپیمانیی دەوڵەتی یاسا هەروەها دڵێت: دەست‌تێوەردانی دەرەکی لە کاروباری سووریا ڕەت دەکەینەوە و پشتیوانی سەروەری و یەکپارچەی ئەم وڵاتە دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل حه‌وت خاڵی سەربازیی لە نێو سووریادا داناوە

سەڵاح

رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا

سەڵاح

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح