zagros news agency

بنکەی خاتەمولئەنبیا: وەڵامێکی بەژانمان بە ئیسرائیل دا و ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکان ڕاگیرا

بنکەی “خاتەمولئەنبیا”ی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند وەڵامێکی بەژانیان بە ئیسرائیل داوە و ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانیان ڕادەگەیێنن.
ئەم بنکەیە جەختی کردەوە ئەگەر دەستدرێژییەکان بەردەوام بن، لەوانە لە باشووری لوبنان، هەنگاوی زۆر توندتر و کوشندەتر لە ڕابردوو دەگرنە بەر.
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕای گەیاند سیستەمە بەرگرییە ستراتیژییەکانی سەر بە هێزە ئێرانییەکانیان کردووەتە ئامانج.
ئیسرائیل هەروەها جەختی کردەوە هێرشی نوێیان لە شوێنە جیاجیاکانی ئێران ئەنجام داوە. دامەزراوەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە زمان سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە سوپای ئەو وڵاتە هێرشێکی نوێی لە ناو جەرگەی تاراندا ئەنجام داوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئێران ڕای گەیاند پدافەندی ئاسمانیی وڵاتەکەیان نیوەڕۆی دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دوژمنکارانەی لە ئاسمانی تاراندا پێکاوە. ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەم هەواڵەی دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە پایتەخت و لە کاتی ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا بڵاو کردەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی ئیسرائیل و ئێران خوازیاری ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئاگرەبەستن.
ناوبراو داوای لە هەردوو وڵات کرد دەستبەجێ هێرشە بەرانبەرەکانیان ڕابگرن و نووسی: “دانوستانە کۆتایییەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی بەردەوامن؛ مەگەر ئەوەی نەزانی یان گەمژەیی ڕێگری لێ بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێكهاته‌كانی کلدان، ئاشووری و ئەرمەن راگه‌یه‌ندراوێك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

گوران

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سەرکردایەتی گریزمان سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

عێراق پابەندی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت بۆ مانگی ئادار

یاسین