zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/12/12, بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەدمیراڵ سێر ئه‌نتۆنی ڕاداکين، سوپاسالاری بەریتانیا و شاندێکی پایەبەرزی سەربازی و دیپلۆماسیی یاوەری، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌، سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوون، دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاته‌ خێراکانى ناوچەکە، به‌تايبه‌تى له‌ سووريا و ئەرکی هاوپەیمانيى نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش تاوتوێ کرا، هەروەها پەیوەندییەکانی به‌ريتانيا له‌گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، خرايه‌ به‌ر باس.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی به‌ريتانياى لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها سوپاس و پێزانينی بۆ هێزەکانی بەریتانیا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ يارمه‌تيى هەرێمی کوردستان ده‌ده‌ن لە پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە.

لای خۆیەوە، بەڕێز ئەدمیراڵ ڕاداکين پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی زیاتر و بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هاريكارى و هەماهەنگی کرد بۆ دڵنیابوون لە بەرەنگاربوونەوەی سەرکەوتووانەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنى سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا خرانە بەر باس.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی باڵای کۆلێژی حەڕبی عێراق، زێرەڤانی بە هێزێکی نموونەیی وەسف دەکەن

دڵشاد

حوسیەکان بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن

سەڵاح

راگەهاندنەک لدۆر زیانێن لەهیان و نەوروز و سەرسالا کوردی ل سەنتەرێ باژێرێ دهۆکێ

دڵشاد