zagros news agency

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئوردن لێ درا و حکوومەت ئامادەباشیی تەواوی ڕاگەیاند

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئوردن لە زاری گوتەبێژی حکوومەتی ئەو وڵاتە بڵاوی کردەوە، دوای ناسینەوەی ئەو مووشەکانەی ئێران لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا هاویشتوونی، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئوردن لێ دراوە.
بە ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، گوتەبێژی حکوومەتی ئوردن هەروەها گوتی، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە ئامادەباشیی تەواودان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک ئاسایشی پاشایەتیی ئوردن بخاتە مەترسییەوە، ئامادەییی تەواویان هەیە.
پێشتر میدیاکان لە ئێران هەواڵی هێرشی ئەو وڵاتەیان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە ئوردن بڵاو کردبووەوە و هەندێک وێنەشیان نیشان دابوو.
لە ماوەی جەنگی ئەم دواییەدا، تاران چەندین جار وەک تۆڵەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی ناوچەکە وەک قەتەر، بەحرەین، کووەیت و ئوردن کردووەتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: لە دوو حەفتەدا نزیکەی ٢١ هەزار کەس لە ئەنجامی هێرشەکان بریندار بوون

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامەکانی سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا تاوتوێ دەکات

یاسین

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی کە ڕێگری لە دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە دەکرێت

دڵشاد