zagros news agency

پلەکانی گەرما دادەبەزێت

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لە ئەنجامی چالاكبوونی بای باكوری رۆژئاوا لە پارێزگای نەینەواوە شەپۆلێكی مامناوەندی خۆڵبارین دروستبووە كە بە ئاراستەی باكەوە چەند كاتژمێری داھاتوو خۆڵبارینەكە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەكانی ناوەراست و رۆژئاوای عێراق و كاریگەری لەسەر ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان نابێت بەگشتی ئاراستەی با لەناوچەكانی ھەرێمی كوردستان باكوری رۆژھەڵاتە پێچەوانەی ئەو بایە كە خۆڵبارینەكەی دروستكردوە .

ووتیشی: لەچەند كاتژمێری داھاتوو بەتایبەت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بای باكوری رۆژھەڵات بەخێراییەكی زۆر لەنێوان 20-60 كم لە كاتژمێرێكدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم چالاك ئەبێت كە بایەكی وشك و زۆر سارد و بەستووە پلەكانی گەرما بۆ سفر و خوار سفر نزمدەبنەوە لە زۆربەی ناوچەكاندا ، كاریگەری ئەم بایە سبەی یەكشەمە 15/12/2024 لەنیوەرۆوە كەمدەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران

سەڵاح

نرخی نان لە پایتەختی ئێران لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٦٪ گران کرا

سەڵاح

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی ئیتیحادی دەکات

یاسین