zagros news agency

خولی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن لەیەکەم یاریدا سێ خاڵی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئەڵمانیا، ڤۆڵفسبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی کرد.

لە کۆتاییشدا بایرن توانی یارییەکە بباتەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 20 بایرن توانی گۆڵێک لەڕێگەی یاریزان جەمال موسیالا تۆماربکات، دوای ئەوەش چەندین هەوڵی تر درا، بەڵام ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، یانەی خاوەن یاریگا سەرەتایەکی باشیان هەبوو، یاریزان لوڤرۆ مایەر توانی لە خولەکەکانی 47 و 55 دوو گۆڵ تۆماربکات و یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست،

 بەڵام لە خولەکی 65 کامینسکی بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ بایرن یەکسانکردەوە، چەند خولەکێک بەر لە تەواوبوونی یارییەکە و لە خولەکی 82ی گنابری گۆڵی سێیەمی بۆ بایرن تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە لە بەرژەوەندی بایرن کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتیی ئەورووپا بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ پەنابەرانی سووری لە ئوردن تەرخان کرد

سەڵاح

خولی ئینگلتەرا.. جەنگی جەنگی سیتی و ئارسناڵ لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات

یاسین

تورکیا: شه‌ش چەکدارای پەکەکەمان لە سنووری هەرێمی کوردستان کوشت

سەڵاح