لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی سنووری بادلیان و دێلزیان لە قەزای ناوەندیی سۆران كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
گوژمەی پرۆژەكە 813 مليۆن و 455 ههزار ديناره و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابین كراوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران سەرپەرشتیی پرۆژەكە دەكات، بە مەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی بادلیان و دێلزیان.
پرۆژەکە پێکدێت لە دانانی بۆڕیی سەرەکیی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی (2800) مەتر بە بۆڕی لە جۆری دەکتایل، لەگەڵ دانانی (3) غەتاس و (3) دانە سێت پەمپ و دروستکردنی عەمباری کۆنکریتی، کە دەبێتە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بۆ سنووری بادلیان و دێلزیان و كێشەی ئاوی خواردنەوە لەو سنوورە چارەسەر دەكات.