zagros news agency

لە چیای ماکۆک ئۆتۆمبێلێک سووتا و هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، ئاگرێک لە ئۆتۆمبێلێکدا لە چیای ماکۆک کەوتەوە و دواتر ئاگرەکە پەرەی سەند بۆ پوش و پاوانی ناوچەکە.

تیمەکانی بەرگری شارستانی حاجیاوا و سەروچاوە بە خێرایی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیمیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا هاوڵاتییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا جەستەی بە تەواوی سووتاوە و گیانی لەدەستداوە، کە دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانیە کراوە.

لێکۆڵینەوە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەردەوامە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن سێ سیستەمی چاودێری دیاری دەکات بۆ دڵنیابوون لە شەفافییەتی هەڵبژاردنەکان

یاسین

پرۆژەی سەوزكردنی ئاڵوگۆڕی شەقامی هەولێر-شەقڵاوە بۆ هەولێر-پیرمام جێبەجێ دەكرێت

سەڵاح

پووتن کێشەی کەمیی سووتەمەنیی لە ڕووسیا پشتڕاست کردەوە

یاسین