zagros news agency

سبەی لەلالیگا جەنگی تۆپی پێ هەیە

 

سبەی یەک شەممە لە کاتژمێر 6:15 ئێوارە لە هەفتەی هەژدەی لالیگای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لەنێو خاک و جەماوەری میوانداری یانەی سێڤییا دەکات و شەڕی سێ خاڵی یاریەکە دەکەن.

ڕیال لەم وەرزەدا ئاستی لەنگەری نەگرتووە،بەڵام دوای بردنەوەی جامی کیشوەرەکانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو یانەکە بە چاوێکی ترەوە سەیر دەکرێت و گۆڵ کردنی مباپێ لەیاریە کۆتاییەکە خاڵێکی وەچەرخانی گرنگ دەبێت بۆ گەڕانەوەی ئاستی ڕاستەقینەی ئەو یاریزانە

ڕیال لەم وەرزەی لالیگا پلەی سێیەمی گرتووە و 37 هەیە پێویستی بە بردنەوەیە تاکو دوا نەکەوێت لە ڕکابەرایەتی خولەکە،سەبارەت بە یانەی سێڤییایە لە پلەی 12ی ڕیزبەندیە و بردنەوە تاکە ڕێگای ئەو تیپەیە بۆ گەڕانەوەی ڕکابەری کردنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران

یاسین

بارسا هۆشداری دەداتە یامال

یاسین