zagros news agency

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ لەدوا خولەکە بە ڕیمۆنتادا شکستی بە بارسا هێنا

لە یاری لوتکەی هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ میوانداری ئەتلەتیکۆی دووەم کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئەتلەتیکۆ مەدرید دژی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا، یانەکەی هانسی فلیک باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای ئەوان بوو هەروەها چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی ئەتلەتیکۆ، تا لە خولەکی 30دا پێدری بە ئاسیستێکی گاڤی گۆڵێک بۆ بارسای خاوەن یاریگا تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە سەرەتای تایمی دووەم، ئەتلەتیکۆی میوان کەوتە جموجۆڵ و لە خولەکی 60دا توانی گۆڵی بەرامبەر لەڕێگەی دی پاول تۆماربکات،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر،

ناوبژیوان شەش خولەکی زیادکراوی بەرزکردەوە و لە کۆتا خولەک سۆرلۆس گۆڵی سەرکەوتن و ڕیمۆنتادای ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هاتە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ، بەرشەلۆنەش لە پلەی دووەمە بەشێوەیەکی کاتی بە 38 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای کۆبوونەوەیه‌كی زۆر باشی نێوان ترەمپ و زێلێنسکی، سەرکردەکانی گرووپی حەوت بە ئاشتی لە ئۆکرانیا گەشبینن

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی لەبارەی تووشبووانی نەخۆشی ئایدز

یاسین

سلێمانی دوو ڕۆژ پشووی قوتابخانه‌كانی راگه‌یاند

سەڵاح