zagros news agency

سبەی هەولێر پێویستی بەبردنەوەیە

 

سبەی یاریەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق پێ دەنێتە گەڕی پانزەیەم،کە تیایدا یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە و هەردوولا پێویستیەکی زۆریان بە بردنەوە هەیە تاکو لەحاڵی ناحاڵی خۆیان نەجاتیان بێت.

یانەی هەولێر لەم وەرزەی ڕکابەری خولەکە ئاستی جێگیر نەبووە و هەڵکشان و داکشان لەئاستی تیپەکەدا هەبووە بەجۆرێک لەچوار یاری ڕابردووی خولەکە خاوەنی 2 بردنەوە و دۆڕانێک و یەکسان بوونێکە و پلەی حەوتەمی گرتووە بە 18 خاڵ.

هەرچی یانەی کەرخە لەم وەرزەی خولەکە ئاستێکی خراپی نیشانداوە،بەجۆرێک 5 یاری ڕابردوو تامی سەرکەوتنی نەکردوە و 11 خاڵی هەیە لەپلەی 17ی ڕیزبەندی دێت و مەترسی دابەزینی هەیە لەخولەکە.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چاڤی بۆ ئەوەی شوێنی کۆمان بگرێتەوە

sarkar

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول و یۆڤانتۆس سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

نرخی نەوت ڕوویان لە دابەزین کردەوە

گوران