ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرسەنامەیەک لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی نووسەری دیاری كورد مامۆستا كەمال غەمبار بڵاوكردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاند “بۆ کۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا که‌مال غه‌مبار، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و نووسه‌رانی کوردستان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم”.

راشیگەیاند “خوای مه‌زن گیانی مامۆستا به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت”.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند “به‌ کار و به‌رهه‌مه‌ دیاره‌کانی له‌ بواری نووسین، وه‌رگێڕان و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها به‌ ئه‌رکی له‌ که‌رتی په‌روه‌رده‌دا، مامۆستا که‌مال غه‌مبار ڕه‌نجێکی زۆری کێشاوه‌ و خزمه‌تێکی زۆری کردووه‌”.

لە كۆتایی پەیامەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “گیانی مامۆستا كەمال غەمبار شاد و یادی هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر سووریا

سەڵاح

لەسەدا 75ـی خاوەن مۆلیدەکانی بەغدا بە نرخی فەرمی حکوومەت پابەند نین

سەڵاح