zagros news agency

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو که‌مال غه‌مبار ده‌کات

 

بۆ کۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا که‌مال غه‌مبار، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و نووسه‌رانی کوردستان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

به‌ کار و به‌رهه‌مه‌ دیاره‌کانی له‌ بواری نووسین، وه‌رگێڕان و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها به‌ ئه‌رکی له‌ که‌رتی په‌روه‌رده‌دا، مامۆستا که‌مال غه‌مبار ڕه‌نجێکی زۆری کێشاوه‌ و خزمه‌تێکی زۆری کردووه‌. گیانی شاد و یادی هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

بەم خۆراکانە ڤیتامین Dى بۆ جەستەت زیاد بکە

lana

کەمکردنەوەی خوێ بە تەنیا بۆ کۆنترۆڵکردنی فشاری خوێن بەس نییە

سەڵاح

عەباس غەزالی: ناوی جەمشید عەندەلیبی بۆ هەمیشە لە ناو دەنگ و سۆزی نەیدا دەمێنێتەوە

ART