ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مریكا داوای پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیر له‌ سووریا ده‌كات

 

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی دیمه‌شق كۆ بوونه‌وه‌ و داوا كراوه‌ كه‌ پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیر له‌ سووريا بێته‌ كایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ی 12ی 2024، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتیی دیمه‌شق كۆ بوونه‌وه‌ و تاوتوێی كۆمه‌ڵێك بابه‌تیان كرد، له‌وانه‌ پاراستنی گیانی ئه‌مریكییه‌كان و كاركردن بۆ دڵنیابوون له‌ چاره‌نووسی دوو هاووڵاتیی ونبووی ئه‌مریكی و به‌رده‌وامیدان به‌ شه‌ڕكردن له‌ دژی داعش و هه‌روه‌ها جارێكی تر ڕێگه‌ به‌ ئێران نه‌درێ ده‌ستتێوردان له‌ كاروباری سووریادا بكات.”

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مریكییه‌كان تاوتوێی ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی سووریادا كردووه‌ كه‌ پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیر بۆ هه‌موو سوورییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بێته‌ كایه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆڵێکی باران بارین بەڕێوەیە

یاسین

بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی كوردستان ڕووی دا

سەڵاح

پۆلیسی دهۆك بەهۆی خراپ بەكارهێنانی تیكتۆك كەسێكی دەستگیركرد

گوران