بەپێی بڕیارێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کە ئەمڕۆ چوار شەممە 15-1-2025 دەرچووە، هەر فەرمانبەرێک تەمەنی گەیشتبێتە ٦٠ ساڵ واتە لە دایکبووی ١٩٦٥ بێت خانەنشین دەکرێت، بەڵام ئەم بڕیارە چەند چین و توێژێك ناگرێتەوە، كە بەشێكیان بە 63 ساڵ و بەشێكی دیكەیان بە 65 ساڵی خانەنشین دەكرێن.
بەپێی فەرمانێكی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە واژۆی مەسرور بارزانی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە ، بڕیار دراوە بە كاركردن بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی فیدڕاڵی بۆ تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران، كە 60 ساڵە و هەر فەرمانبەرێك تەمەنی بگاتە 60 ساڵی خانەنشین دەكرێت.
هەر بەپێی فەرمانەكەی سەرۆك وەزیران، پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پزیشكانی دادوەری و سڕكردن و دەروونی و ڕاوێژكارانی ئەنجوومەنی شورای هەرێم و فڕۆكەوانانی مەدەنی لە تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین دەكرێن.
لە خاڵێكی دیكەی بڕیارەكەدا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی یاسای فەسڵكراوانی سیاسی ئیتیحادی دەیانگرێتەوە و هەروەها كەسوكاری پلە یەك و دووی شەهیدان و ئەنفالكراوان و ئەوانەی یاسای زیندانیكراوان و ڕاگیراوانی سیاسی دەیانگرێتەوە لە تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین دەكرێن.
دەقی بڕیارەكە: