zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. بارسا شکستی بە ناپۆلی هێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی بەرشلۆنە میوانداری ناپۆلی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی لەم یارییەدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ناپۆلی بهێنێت و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.

 

هەر لە تایمی یەکەم بەرشەلۆنە بە بەهێزی دەستپێکرد و توانیان دوو گۆڵی خێرایی لەسەر یەک و لە خولەکەکانی 15 و 17 لەڕێگەی یاریزانان فێرمین لۆپێز و کانسیلۆوە تۆمارکرد،

دوای ئەوە یانەی ناپۆلی هەوڵەکانیان چڕکردەوە و کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، تاکو توانیان لە خولەکی 30دا لەلایەن ئەمیر ڕەحمانی ئەنجامەکە بۆ گۆڵێک کەمبکەنەوە و ئەو تایمەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

دوای ئەو گۆڵە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، ئەوەبوو لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 84دا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ بارسا تۆمارکرد.

 

بە ئەنجامی هەردوو یاری چۆن و هاتن یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و ناپۆلیش ماڵئاوایکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێرێز هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

کێشەکانی دۆناڕۆما و پاریس سانجێرمان زیاتر دەبن و یانەکانی ئەوروپاش هەوڵی گواستنەوە گۆڵپارێزەکە دەدەن

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین