zagros news agency

گرێبەستی ئاراوخۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت

یانەی بەرشەلۆنە ڕۆژی هەینی وادەی نوێی دیاری کرد بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بریکارەکانی ڕۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری یانەکە کۆببێتەوە و کۆتایی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بگەیەنێت.
گرێبەستی ئێستای ئاراوخۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، یاریزانەکەش حەزی دەکرد لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا بچێتە یانەی یۆڤانتۆس.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، ئاراوخۆ بەڵێنی بە دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە داوە کە تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ بارسا بمێنێتەوە.
دیکۆ بۆ ئاراوجۆ ڕوونیکردەوە کە چاوەڕوانی تا هاوین باشتر دەبێت، چونکە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە بژاردەی زیاتر و کاتێکی زیاتر بۆ بڕیاردان بە بەراورد بە مێرکاتۆی زستانە دەڕەخسێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ ده‌ستیپێكرد

سەڵاح

هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان دەست پێ دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای گۆگل ژیری دەستکردی Gemini کردە خۆرایی

یاسین