zagros news agency

لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بڕگەیەكی تایبەت بە بودجەی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە

لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بۆ گفتوگۆی هەمواری تایبەت بە مادەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەت لە هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2025دا كرد.

(ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی1ی2025، لێژنەی دارایی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموارکردنی مادەی 12ی یاسای بودجە ئەنجام دا.
ئاماژەی بەوەش داوە، کۆبوونەوەكە بە سەرۆکایەتیی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لێژنەکە و بە ئامادە بوونی ئەندامانی لێژنەکە بووە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لەمیانی کۆبونەوەكە ڕایگەیاند، گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی و مادە 12 ئامادەی دەنگدانە.”

ئەوەشی خستووەت ڕوو : “وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتیيەكان پابەند كراون بە بڕیارەکان.”

مادەی 12 لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، تایبەتە بە زیادکردنی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت، كە لە قۆناغی یەکەمدا 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت خەرج دەكرێت.

بە گوێرەی ڕێککەوتنێکی هەولێر و بەغدا، کە تایبەتە بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، بەڵام دواتر کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی نێودەوڵەتیی بێلایەن، وردبینی لە دیاریکردنی تێچووی دەرهێنان و هەناردەی نەوت دەکات و ماوەی 60 ڕۆژ مۆڵەتی هەیە ئەو بڕە ڕاستەقینەیە دیاری بکات.

دوێنێ 18ی1ی2025، عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لێژنەی دارایی لەبارەی هەمواری یاسای بودجەوە رایگەیاند: “رێگایەکی دوورمان لە گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری یاسای بودجە بڕیوە، هەموارەکە خاڵی دەستپێک دەبێت لە بنیاتنانی پەیوەندییەکی یاسایی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵ، لە ئیدارەدانی سامانی نەوتی.”

ئەوەشی گوت: “دەمانەوێت بڕگەی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەژمارکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دابنێین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر ئاماری گه‌شتیاران و رووداوه‌كانی جەژنی قوربانی ئاشكرا كرد

سەڵاح

لە گەڕەکێکی کۆنی دیمەشق گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

یاسین

کۆمپانیای ئەدۆب هاوبەشی کرد لەگەل ژیری دەستکرد چات جیپیتی

یاسین