ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریكا… دەست بە دەركردنی كۆچبەران كرا

 

دوای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمەریكا، دوێنێ هەینی بەفەرمی لە ئەمەریكا دەست بە دەركردنی كۆچبەرە نایاساییەكان كرا و بۆ ئەم مەبەستەش وەك قۆناغی یەكەم سەدان كۆچبەر رەوانەی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی پەڕاوی 538 كۆچبەری نایاسایی تەواو كرا بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا رەوانەی وڵاتەكانیان بكرێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمەریكا لە رۆژی 20ی ئەم مانگە، واژۆی لەسەر بڕیاری دەركردنی كۆچبەرە نایاساییەكانی لە ئەمەریكا كردبوو.

ترەمپ لە یەكەم وتاریدا لە رۆژی دەستبەركابوونی رایگەیاندبوو كە باری لەناكاو لە باشووری ئەمەریكا لەسەر سنووری مەكسیك رادەگەیەنێت و هێزی زیاتری ئەمنی بۆ ئەو شوێنانە دەنێرێت بە مەبەستی رێگریكردن لە هاتنی كۆچبەری نایاسایی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لەماوەی دوو رۆژدا ١٠ کەس لە ئێران ئیعدام کران

سەڵاح

سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كرێت

سەڵاح

عارەبانەچییەکی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر به‌شداری ئۆڵێمپیادی پاریس ده‌كات

یاسین