ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ،ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ره‌وپێشچونی باش هه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی دۆلار به نرخی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق به بازرگانانی كوردستان.
ره‌شید هه‌ركی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هێشتا بابه‌تی پێدانی دۆلار به‌نرخی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق به بازرگانانی كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌بووه، وه‌ك ژووری بازرگانی به‌شدارین له گفتووگۆكانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌و باره‌وه نزیكه‌ی %70 گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتن، چه‌ند خالێكی كه‌م ماوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: گرفتێكی دیكه ماوه بازرگانانی كوردستان ناتوانن كاڵا ببه‌نه شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌مه‌ش پێویستی به گفتووگۆ و رێككه‌وتن هه‌یه، چونكه له‌م پرسه‌دا غه‌در له بازرگانانی كوردستان ده‌كرێت و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش به‌هه‌مان شێوه هه‌ماهه‌نگیمان كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتیون به‌رێككه‌وتن.

