نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/2/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز ميخائيل بوگدانۆڤ نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ڕووسيا و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، وه‌به‌رهێنانى ڕووسى له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسيا، ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و ڕۆڵى كۆمپانيا ڕووسييهكان له هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى وزه‌دا كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕووسيا دووپات كرده‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا، يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى داوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها باسيان له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان كرد.
ده‌رباره‌ى دۆخى سوورياش پشتيوانيى خۆيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له وڵاته‌كه ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيكشيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و داكۆكييان له گرنگيى ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كرد.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.