zagros news agency

کۆمارییەکانی ئەمریکا لەسەر دۆخی

پێشنیارەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕاگواستنی دانیشتووانی غەززە ناکۆکی خستووەتە ناو کۆمارییەکانەوە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی؛ دەیانەوێت دەست بەسەر غەززەدا بگرن و بەڕێوەی ببەن، ئەم پێشنیازە ناکۆکی خستووەتە ناو حزبەکەی ترامپەوە کە کۆمارییەکانە و بەشێک لە ئەندامەکانی ئەم حزبە بە گۆڕینی دیموگرافیا و هەڵاواردنی ڕەگەزی ناوی دەبەن.
لەمبارەیەوە کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری کۆماری ڕایگەیاند، ئەوەی دۆناڵد ترامپ بەتەمایە بیکات لەناوبردنی خەڵکی غەززەیە بەڵام لەژێر ناوی جیاوازدا.
هاوکات، لیزا مۆرکۆفسکی، سیناتۆرێکی دیکەی کۆمارییەکان جەختی لەوە کردەوە؛ ناردنی هێزی ئەمەریکی بۆ غەززە جێگەی ترسە، چونکە دۆخەکە هێندەی دیکە ئاڵۆز دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ده‌گرنه‌ به‌ر

یاسین

د. دیندار زێباری: لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئازاديی ڕۆژنامەگەری بە ڕێژەی زیاتر لە 70% زیادی کردووە

سەڵاح

حەج و عومڕەی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

یاسین