zagros news agency

ئیتاڵیا دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابییانی کوردستان دەرەخسێنێت

زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەک زانکۆی ئیتاڵیا، وەرگرتنی ئۆفەری خویندن لە گشت ئاست و بوارەکان لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی ئیتالیا ره‌خساند.

ئەمرۆ یه‌كشەممە رێکەوتی 9.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و سه‌رۆكی زانكۆی تیشك و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك زانكۆو مامۆستایانی زانكۆ، زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و دامەزراوەی کیفا دەرفەتیکی ناوازە بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و وەرگرتنی ئۆفەری خویندن لە گشت ئاست و بوارەکان لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی ئیتالیا ره‌خساند .
ئه‌وه‌ بۆ یەکەم جاره‌ لە هه‌رێمی کوردستان، زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی زانکۆی تیشک و دامەزراوەی کیفا و بەشداری پێنج زانکۆ لە ئیتالیا زانکۆی بۆلۆنیا، زانکۆی پۆلیتەکنیک لە میلانۆ، زانکۆیپاڤیا ، زانکۆی پیدمۆنت، زانکۆی گاسترۆنۆمیک ساینس گەورەترین وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی زانستی و کلتووری لە نیوان کوردستان و ئیتالیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئەنجامدا، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ وته‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر رووی زانستی و به‌های به‌رزی ئه‌م پرۆژه‌ ئه‌كادیمیه‌ كرده‌وه‌و ئەمەی به‌ دەرفەتیکی ناوازە هه‌ژماركرد بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی، سوود وەرگرتن لە توانا زانستییه‌کانی وڵاتی ئیتالیا . هاوكات وەرگرتنی ئۆفەری خویندن لە گشت ئاستەکان و بوارەکان لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی ئیتالیا به‌ خالێكی ئه‌رێنی زانی كه‌ بۆ ئاینده‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ قۆناغی دیكه‌ی پێشكه‌وتوو ده‌بڕێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی یاسه‌مین كاكه‌یی

سەڵاح

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە جەژندا 29 رووداوی ئاگركەوتنەوەمان هەبوو

سەڵاح

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆدەبێتەوە

یاسین