zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ دوشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (75) دۆلار و (23) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 57 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (51) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی 51 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

سەڵاح

‎بەغدا: لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی رێککەوتین

گوران

بارسێلۆنا گرێبەست لەگەل یاریزانێکی ئەفریقی مۆر دەکات

یاسین