zagros news agency

ئەنچیلۆتی: بەختێکی خراپمان هەبووە لە لالیگا

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، جەختی لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا کردەوە، سبەی یەکشەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە گەڕی 25ی خولی ئیسپانیا.

ئەنچیلۆتی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، ساتێکی گرنگە لەم وەرزەدا، دەبێت ئەو ئاستە باشە دووبارە بکەینەوە کە بەرامبەر سیتی هەمانبوو، ناتوانین هەڵە بکەین… کاتەکەی ئێستا زۆر هەستیارە و ڕکابەریەکان دەگەنە لووتکە،ئێمەش دەبێ هەوڵی تەواوی خۆمان بدەین و خۆمان ماندوو بکەین

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لالیگا بەختێکی خراپمان هەبووە، لە کۆتا ٣ یاریدا ئاستێکی باشمان پێشکەش کردووە، دەبێت بەم شێوەیە بەردەوام بین، چونکە ئەگەر یارییەکی باش بکەیت دەتوانی خاڵی زۆر کۆبکەیتەوە و خۆت بە دوور بگری لە تانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دوولایەنەیە

یاسین

ئەڵمانیا قەدەغەی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەگرێتەوە

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن

یاسین