zagros news agency

ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە باڵەخانە ئیدارییەکانی ئارامکۆ بەدوای هێرشێکدا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سعوودیە

وەزارەتی وزەی سعوودیە ڕای گەیاند، بەدوای هێرشێکدا بۆ سەر گۆڕەپانی کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆ، ئاگرکەوتنەوەیەک لە یەکێک لە باڵەخانە ئیدارییەکانی ئەم کۆمپانیایە ڕووی داوە.
ئەم هێرشە ئێوارەی سێشەممە، ٢١ی ڕەزبەر (١٣ی تشرینی یەکەم) ڕووی دا و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە. پێش ئەم ڕووداوە، هاوپەیمانیی سەربازیی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە سەبارەت بە تەقاندنی مووشەکێک بەرانبەر “پارێزگای ڕۆژهەڵات” هۆشداریی دابوو. ئەم ناوچەیە بە یەکێک لە گرنگترین بنکەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە دادەنرێت و دامەزراوەکانی ئارامکۆ، یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان، تێیدا جێگیرن.
هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا، پێکدادان و هێرشە دوولایەنەکان لە نێوان چەکدارانی حووسی و هاوپەیمانیی سعوودیدا چڕ بوونەتەوە. کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی ئەلمەسیرە، سەر بە حووسییەکان، لە لانیکەم سێ هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانییەکە بۆ سەر پارێزگای سەعدە، بنکەی سەرەکیی ئەم گرووپە، و هەروەها هێرشە شەوانەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوای یەمەن هەواڵی دا.
لە لایەکی ترەوە، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، ڕای گەیاند ئەم گرووپە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە پایتەختی سعوودیە جارێکی تر بە مووشەک کردووەتە ئامانج. ئەو دووبارە داوای لە گەشتیاران و بازرگانان کرد لە فڕۆکەخانەکانی سعوودیە دوور بکەونەوە.
لە بەرانبەردا، بەرپرسانی سعوودی ڕایان گەیاند سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە توانیویانە مووشەکە تەقێنراوەکانی لایەن حووسییەکانەوە لە سەرووی ئاسمانی ڕیازەوە و هەروەها شاری خەمیس موشەیت لە باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، ڕێگریی لێ بکەن و تێکیان بشکێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیکەی 800 هەزار هاوبەش سوودیان لە داشکاندنی قەرزی کۆنی پێش پرۆژەی ڕووناکی وەرگرتووە

سەڵاح

کەشناسی : شەپۆلێکى باران بارینى پچڕپچڕ بەڕێوەیە

یاسین

کەشناسی: سبەینێ شەپۆلێکی تری بارانبارین و بەفر زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

سەڵاح