ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆککۆماری لوبنان: وڵاتەکەمان چیتر بەرگەی شەڕی بیانی ناگرێت

جۆزێف عوون، سەرۆککۆماری لوبنان، لە دیدارێکیدا لەگەڵ محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ماندووە لە شەڕی بیانی لەناو خاکی خۆیدا. ئەم لێدوانەی سەرۆککۆمار لە میانەی پێشوازیکردنیدا بوو لە وەفدێکی باڵای ئێرانی کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هەردوو سکرتێری گشتیی پێشووی حزبوڵڵا سەردانی لوبنانیان کردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری لوبنان، سەرۆک عوون بە سەرۆک قالیبافی گوتووە کە هاوڕایە لەگەڵیدا کە نابێت وڵاتان دەست لە کاروباری ناوخۆی یەکتر وەربدەن، و جەختی کردووەتەوە کە لوبنان چیتر توانای بەرگەگرتنی شەڕی بیانی لەناو خاکی خۆیدا نییە.

هەروەها سەرۆککۆماری لوبنان ئاماژەی بەوەداوە کە یەکگرتوویی خەڵکی لوبنان باشترین ڕێگەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیان و دەستدرێژییەکان. جەختیشی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی خوازیارە باشترین پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبێت، بە شێوەیەک کە ڕێز لە بەرژەوەندیی هەردوولا بگیرێت.

لە دوای دیدارەکە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ڕێز لە هەر بڕیارێکی کۆدەنگی حکوومەت، پەرلەمان و هێزەکانی مقاومەی لوبنانی دەگرێت.

جێی ئاماژەیە، حزبوڵڵای لوبنان کە بەشێکە لە “بەرەی موقاوەمە”ی سەر بە ئێران، لە ساڵانی ڕابردوودا وەک هێزێکی زاڵ لە لوبنان دەردەکەوت، بەڵام بەهۆی زەربەی توندی ئیسرائیل و ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا، کە سەرچاوەیەکی سەرەکی پاڵپشتی دارایی و سەربازی بوو، تا ڕادەیەک لاواز بووە. ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی پەرلەمانی لوبنان بتوانێت کۆتایی بە دوو ساڵ بەتاڵبوونی پۆستە باڵاکانی وڵات بهێنێت و سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانێکی نوێ هەڵبژێرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین

پارێزگاری دهۆک: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران

سەڵاح

بەهۆی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێک 32 کەس بوونە قوربانی

سەڵاح