zagros news agency

لە ٢٥ پارێزگای ئێران پشوو ڕاگەیەندرا

ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە حکوومییەکانی ٢٥ پارێزگای ئێران، لەوانە هەر پێنج پارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کورتهێنانی گاز و کارەباوە هاوکات لەگەڵ ئەو شەپۆلی سەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، ڕۆژی دووشەممە داخران.
ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکانی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار داخراون و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆکاری ئەو داخرانەیان بۆ ڕێکخستنەوەی کورتهێنانی وزە گەڕاندووەتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەش ڕایگەیاندووە، پرۆسەی خوێندن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەردەوام دەبێت، بەڵام بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن بەهۆی پچڕانی کارەبا و ئینتەرنێتەوە خوێندن بە ئۆنلاینیش کێشەی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر دەكات

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: کەس بڕوای نەدەکرد ئێمە بتوانین لە ماوەیەکی وا کەمدا کارەبای 24 کاتژمێری لە کوردستان دابین بکەین

سەڵاح