zagros news agency

زیاتر لە 1500 کەشتی لە گەرووی هورمز چاوەڕێی تێپەڕینن

 

ئاژانسی هەواڵی “فارس”ی ئێرانی ئاشکرای کرد، زیاتر لە 1500 کەشتیی بیانی لە هەردوو دیوی گەرووی هورمز ڕاوەستاون و چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتن لە ئێران بۆ ئەوەی بتوانن تێپەڕبن.

ئەم پەرەسەندنە لەکاتێکدایە کە گرژییەکان لەسەر ئاسایشی ئاویی ئەو ناوچەیە هەڵکشاوە؛ ڕۆژی سێشەممە، بەریتانیا ڕایگەیاند، بەشداری لە ئەرکێکی فرە نەتەوەییدا دەکات بۆ پاراستنی گەرووی هورمز، ئەوەش لە ڕێگەی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی جەنگییەوە.

هاوکات، هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا هەفتەی ڕابردوو پشتڕاستیان کردەوە کە کۆمەڵێک کەشتیی هەڵگری فڕۆکەی جەنگی بەرەو دەریای سوور دەجوڵێنن، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەرکێکی ئەگەری لە داهاتوودا. بەپێی ئاژانسی “ڕۆیتەرز”، ئەم جوڵەیەی فەرەنسا لە چوارچێوەی پلانێکی هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیادا دێت بۆ پاراستنی ئازادیی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا.

لە بەرامبەر ئەم هەنگاوانەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو هۆشداری دا و ڕایگەیاند، هەر جوڵەی فەرەنسا و بەریتانیا لە گەرووی هورمز بە بیانووی پاراستنی ئازادیی هاتوچۆ، بە “سەربازیکردن”ی ڕێڕەوێکی ئاویی گرنگ هەژمار دەکرێت و تاران ناچار دەکات کاردانەوەی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ئاستێکی پێوانەیی

سەڵاح

یەکەم یاریزان کە لەلایەن ئەلۆنسۆوە ئاگادارکرایەوە لە ڕۆیشتنی لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

یاسین