zagros news agency

فەرماندە مەنسوور بارزانی، سەردانی پارێزگای هەولێری کرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.3.2، لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، فەرماندە مەنسوور بارزانی، سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێری کرد و لە لایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.

پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا، بە ئامادەبوونی چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێخستنی هەولێری پارتی و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16 و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی23ی قەرەچووغ و ڕزگار ئەنوەر بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی، بەرنامەیەکی خێرخوازی بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاریکرا، کە لە بەیانییەوە سەدان فڕنی نان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بەخۆڕایی دەبێت و هەروەها دابینکردنی شیرینی و ئاو بۆ 2 هەزار مزگەوت، کە لەلایەن فەرماندە مەنسوور بارزانی بوودجەی تایبەتی بۆ تەرخانکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كرێكارێك

سەڵاح

عێراق لەڕووی سیستەمی تەندروستییەوە زۆر خراپە

سەڵاح

چاڤی لە پریمەرلیگدا داواکراوە

یاسین