بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس.
بەبۆنەی (٢٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەرانی ئازیزی ماڵپەرەکە دەکەین، هیوادارین بۆ لەمەودواش لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی نوێتر بنێن و زیاتر خزمەتی ئەو بوارە بکەن.
ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس، لەڕێی پیادەکردنی کارنامەی ڕۆژانەی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە خستنەڕووی پەیامەکەی و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
هەر بەردەوام و سەرکەوتووبن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی نیسانی ٢٠٢٦

