zagros news agency

نەیمار بەرگری لە خۆی دەکات

 

نێیماری ئەستێرەی یانەی سانتۆس بەرگری لە خۆی دەکات بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە پێش ئەوەی پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە بکات، یارییەکەی پاولیستای پاڵەوانێتی تیپەکەی “بەجێهێشتووە” و ڕایگەیاندووە، بەدەست کێشەیەکەوە دەناڵێنێت کە نەیتوانیوە بەشداری یارییەکەی یەکشەممە بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە نێیمار لە پەیامێکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە، دوای بینینی یارییەکەی نێوان کۆرینتیان و سانتۆس، کە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی یەکەمیان کۆتاییهات و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، وتی: تەنها ئەوەم دەویست یاری بکەم و بە جۆرێک لە جۆرەکان یارمەتی هاوڕێکانم بدەم.

یاریزانە پێشووەکەی پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە و ئەلهیلال ڕوونیکردەوە، پێنجشەممەی ڕابردوو هەستی بە “ئازاری” جەستەیی کردووە و لە ڕۆژانی دواتریشدا بەردەوام بووە، ئەمەش وایکردووە نەتوانێت بەشداری قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی پاولیستا لەگەڵ سانتۆس بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا بە کۆمەڵێک کێشەوە ئەمشە دەچێتە یاریگا

یاسین

ڕۆشتنی فاتی لە بەرشەلۆنە بۆ کاتێکی نادیار وەستاوە

یاسین

میلیتاو : تەسلیمبوون بەشێک نییە لە چیرۆکەکەم

یاسین