zagros news agency

حەکیمی؛پێویستە ئێندریک زیاتر تیشک بخاتە سەر تۆپی پێ

دوای ئەوەی دوێنێ شەو لەیاری لووتکەی خولی فەڕەنسی یانەی لیۆن توانی لەیانەی پاریس سانجێرمان بباتەوە،جیاواز لە ئەنجامی یاریەکە کێشە و ئاڵۆزی کەوتە نێوان ئەشڕەف حەکیمی و ئێدرێکی ئەستێرەی یانەی لیۆن ئەمەش بەهۆی ئاهەنگێڕانەوە.

حەکیمی دوای یاریەکە وتی؛پێویستە ئێندرێک زیاتر تیشک بخاتە سەر تۆپی پێ نەک کۆمەڵێک بابەتی سەیر،من نەمدەویست تەرکیزی یاریزانەکانی تیپەکەم لەسەر یاریەکە بڕوات،بەڵام ئەم جۆرە کارانە زۆر بێزارم دەکەن،بەتایبەت کاتێک بە ئەنجامی یاریەکە ئێمە شکستمان دەهێنا.

شایەنی باسە ئێندرێک لە زستانی ئەمساڵ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بەیانەی لیۆنەوە کردوە و لەگەڵ دەستپێکی یاری کردنی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە و خاوەنی 13 گۆڵ و ئەسیستە لە 17 یاریدا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فێڵێکی سیحراوی کە ئەستێرەکان لە ئازار ڕزگار دەکات

یاسین

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بردیەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی جیهانی کورد عەگید کابایل دەکات

یاسین