ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاولاتیان كارەبایی ٢٤ كاتژمێر بە پرۆژەێكی گرنگ دەزانن

هاولاتیێك دەلێت هاتنەوەی پارەی كارەبا لە پرۆژەی رووناكی یان كارەبایی ٢٤ كاتژمێری پەیوەستە بەخۆتەوە ئەگەر زێدەی ڕۆیی لە بەكارهێنانی كارەبا بكەیت بێگومان پارەی زۆرت بۆ دێتەوە ئەگەر بەپێی پێویست كارەباكە بەكاربهێنی شتێكی باش و گونجاوە .

هەمزە قادر دانیشتووی گەرەكی بەهاری نوێیە كە كارەباكەیان كراوەتە ٢٤ كاتژمێری بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند بەشێك لەوانەی پارەێكی زۆری كارەبایان بۆ هاتبۆوە ئەوان هەروەكوو مانگەكانی لەژێر تێست دا ئامێرەكانیان دادەگیرساند ئەوكات حكومەت لێخۆشبوونی بۆ دەركردبوو بەلام ئێستا دەبێت بەپێی پێویست كارەبا بەكاربهێنی زیادەڕۆی لە بەكارهێنانی كارەبادا نەكەیت .

سەردار بندیان هاولاتیێكی گەرەكی شادییە گووتی جاران نزیكەی 70 هەزار دینارمان دەدا بە پارەیی مۆلیدە جگە لە كارەبایی نیشتیمانی ئێستا ئەو پارەیە بە كارەبایی نیشتیمانی دەدەین كێشەی كارەبامان لەكۆل دەبێتەوە بەس ئەگەر تۆ بێت هەموو ئامێرەكانی مالەوەت بە زیادەوە پێبكەی بێگومان پارەی زۆرت بۆ دێتەوە بەلام ئەگەر بەپێی پێویست بوو پارەێكی كەمتر دێتەوە دێتەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێت

یاسین

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسان و کادیرانی پارتی لە ئاکرێ کۆبووەوە

گوران

پارێزگارێ شرناخێ سەرەدانا دەروازەیێ نیڤدەولەتیێ ئیبراهیم خەلیل کر

دڵشاد