ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 15ى 4ى 2025) وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له سێ هه‌زار و 700 حاڵه‌تى هه‌ناسه‌ته‌نگی به هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارین كه به‌غدا و پارێزگاكانى خوارووى عێراقی گرته‌وه، له نه‌خۆشخانه‌كان تۆمار كراون.
سەیف به‌در، گوتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند، “ژمارەی حاڵەتەکانی هه‌ناسه‌ته‌نگی کە بەهۆی شه‌پۆلی خۆڵبارینەکەی دوێنێ تۆمارکراون، تا ئێستا گەیشتووەتە سێ هەزار و 747 حاڵەت کە لە ژووری فریاکەوتن لە بەغدا و پارێزگاکان وەرگیراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە پارێزگای بەسرە تۆمار کراوە، کە هەزار و 41 حاڵەت بووه، هه‌روه‌ها پارێزگاى موسه‌نا 874 حاڵەت، میسان بە 628 حاڵەت، نەجەف بە 451 حاڵەت، زیقار بە 268 حاڵەت، دیوانیە بە 265 حاڵەت، واست بە 220 حاڵەت”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، ڕوونی كرده‌وه، “زۆربەی ئەو حاڵەتانە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی نه‌خۆشخانه‌كانیان جێ هێشتووه”، ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتەکە تووشی هیچ کێشەیەک نەبووە لە دابینکردنی دەرمان، پێداویستی پزیشکی، یان ئۆکسجین”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “ئێمە هیچ حاڵەتێکی مردنمان تۆمار نەکردووە، هەروەها هیچ حاڵەتێک نەبووە کە لە چاودێری چڕ یان شوێنێکی دیکە وەرگیرابێت”.

