zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر مەهدی بەحر ئەلعلوم و بنەماڵەکەی دەکات


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ دکتۆر مەهدی بەحر ئەلعلوم و بنەماڵەکەیان دەربڕی، بەهۆی کۆچی دوایی چەند ئەندامێکی خێزانەکەیان لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەوپەڕی خەم و پەژارەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی بەحر ئەلعلوم دەکات بۆ ئەو کۆستە گەورەیەی بەسەریاندا هاتووە.

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: “هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ ئەم کۆستە گەورەیە دەردەبڕین و لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارین کۆچکردووان بە بەزەیی و لێبوردەیی خۆی شاد بکات و جێگەیان بەهەشتی بەرین بێت.”

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەبووری و ئارامیی بۆ کەسوکار و خۆشەویستانی کۆچکردووان خواست و هاوبەشیی خەمی خۆی بۆ ئەم ڕووداوە ناخۆشە دووپات کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی گرووپێكی نوێی چەكداریی عەشایری دەدات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە

یاسین