zagros news agency

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلعەجرش دەکات

بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عوبەید فەهد ئەلعەجرش شێخی عەشیرەتی ئەلسابتی شەمەری

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز شێخ خالید عوبەید ئەلعەجرەش و
شێخە بەڕێزەکانی بنەماڵەی ئەلعەجرەش
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ عوبەید فهد ئەلعجەرش، شێخی عەشیرەتی ئەلسابتی شەمەری و برای شەهید عەبدوڵڵا ئەلعەجرش قائمقامی قەزای (بەعاج)مان پێگەیشت.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەلعەجرەش دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت.

إنا للە و ٳنا ٳلیه راجعون

مسعود بارزانی
24 ئابی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری بانکی ناوەندی: گۆڕینی دراو لە دەسەڵاتی ئێمەدایە و سڕینەوەی سفڕەکان پێویستی بە یاسادانان لە پەرلەمان هەیە

سەڵاح

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندابە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

ئێف بی ئای: کەسێکی پاکستانی پلانی کوشتنی ترەمپ داناوه‌ کە پەیوەندیی بە ئێرانه‌وه‌ هەیە

سەڵاح