zagros news agency

بەشێک لە خانەنشینان ئەم مانگە شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

 

گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت:” دەست كراوە بە پێدانی چەكی پارەی مووچەی شەش مانگی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین بوونە.

لە لێدوانێکدا سادق عوسمان گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم گوتی، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین بوون، بە پێی یاسای عێراقی 12 مووچەی تەواو لە لایەن بەغداوە وەردەگرن، لەگەڵ شەش مووچەی بنەڕەتی لە فەرمانگەكانی خۆیان لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە.

زیاتر گوتی، ئەو خانەنشینانەی كە مامەڵەكانیان بۆ كراوە و تەواو بووە، دەست كراوە بە پێدانی چەكی مووچەی بنەڕەتیی شەش مانگ  بەوان لە لایەن گەنجینەكانەوە، رۆژانە وەجبە وەجبە چەكی بانكی دەدرێتە خانەنشینان.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… ڕێگەی گەویلان لە بجیلی قەزای ئاکرێ نوێ دەکرێتەوە

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

درووزەكانی شاری سوەیدای خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا و بە فەرمی داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە سووریا دەکەن

سەڵاح