zagros news agency

هەوڵی سپیکردنەوەی دۆلار لە بەغدا زیادی کردووە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی سپیکردنەوەی پارە کە لەم دواییانەدا لە بەغدای پایتەخت ڕووی لە زیادبوون کردووە، توانیویانە کەسێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستگیر بکەن کە ١١٣ کارتی بانکی و ژمارەیەک سیمکارتی پێبووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وەزارەتی نیوخۆی عێراق و دەستەی گشتیی گومرگ، ئەم کەسە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستگیر کراوە. دەستەی گومرگ ئاماژەی بەمە کردووە، ئەو کەسە ویستوویەتی ئەو بڕە زۆرەی کارتی بانکی و سیمکارتەکان بە مەبەستی سپیکردنەوەی پارە لە ڕێگەیانەوە، بیانباتە دەرەوەی عێراق.
دەستەی گومرگ جەختی کردووەتەوە، ئەم کارە بە سەرپێچییەکی ئاشکرای یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەهەدەردانی سامانی وڵات دادەنرێت و ڕێکاری یاسایی پێویست بەرانبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر.
دیاردەی هەوڵدان بۆ بردنەدەرەوەی کارتی بانکی بەمەبەستی سپیکردنەوەی پارە لە عێراقدا بووەتە پرسێکی جێگای سەرنج. بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، تەنها لە ماوەی ١٣ مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەم تۆمەتە دەستگیرکراون و هێزە ئەمنییەکان توانیویانە دەست بەسەر زیاتر لە ٤ هەزار کارتی بانکی جۆراوجۆردا بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاندیدێکی سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئەمریکا داوای ترەمپی ڕەت کردەوە

یاسین

پیلانێك بۆ كوشتنی سێ بەرپرسی باڵای ئەمریكا بە چەقۆ و مۆڵۆتۆڤ ئاشكرا كرا

سەڵاح

فازڵ میرانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و كەناڵ و ئۆرگانەكانی میدیای كورد دەکات

یاسین