zagros news agency

‎ئەمریکا هۆشداری بە هاووڵاتیانی دەدا: گەشت بۆ عێراق و ئەم 20 وڵاتە مەکەن

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی هاووڵاتیانی ئاگادار دەکاتەوە کە گەشت و سەفەر بۆ عێراق و 20 وڵاتی تری دنیا نەکەن، تاوەکوو ژیانیان پارێزراو بێت.

ئەم هۆشدارییە پلە چوارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی، ئەمڕۆ لەگەڵ لیستی ئەو دەوڵەتانەدا بڵاو بۆتەوە کە بۆ هاووڵاتیی ئەمریکی باش نیە، هۆشداریی پلە چواریش بەپێی ریزبەندی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەرزترین ئاستی هۆشدارییە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ ئەو وڵاتانە بکەن، لیستی ئەو 21 دەوڵەتەش ئەمەیە: “عێراق، کۆریای باکوور، ئێران، یەمەن، بۆرکینا فاسۆ، باشووری سوودان، سووریا، کۆنگۆ، ئەفغانستان، لوبنان، ئەفریقای ناوەڕاست، پێلارووسیا، ئۆکراینا، فەنزویلا، هاییتی، لیبیا، سۆماڵ، رووسیا، میانمار، مالی، سوودان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بەوێنە؛سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ و لە لایەن سەرۆک ماکرۆن پێشوازی لێ کرا

سەڵاح