وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راگه‌یاندراوێكی له باره‌ی گشتاندنی تایبەت بەخەرجکردنی مۆڵەتی کۆکراوەو پاداشتی کۆتایی ڕاژە بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوكرده‌وه.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا وردەكاریی خەرجكردنی مۆڵەتی كۆكراوە و پاداشتی كۆتایی راژەی بۆ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ روونكراوه‌ته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن كه لەسەر نووسراو و ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیارەکان دراون.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌ێنێت، ئەو پۆلیسانەی کۆتایی بە ڕاژەیان هاتووە و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە و تەمەنیشیان 45 ساڵ زیاترە، خانەنشین دەکرێن و شایستەی مۆڵەتی کۆکراوەش دەبن و بڕی پارەکەش لەسەر بنەمای دوا مووچە و دەرماڵەی پێش دەستلەکارهەڵگرتنیان دەبێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌گه‌ر پیاوی پۆلیس ڕاژەکەی لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنیشی 45 ساڵ کەمتر نەبێ، شایستەی مووچەی خانەنشینی و 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوە، پاداشتی کۆکراوەی خانەنشینی بۆ خەرج دەکرێت.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه، لە دوو حاڵەتدا مووچەی خانەنشینی و پاداشتی کۆتایی نادرێت، یەکەمیان: پۆلیسیێك لەحاڵەتی دەستلەکارکیشانەوە و خزمەتی زیاتر لە 15 ساڵی هەبێت، یان دەبێ مووچەی خانەنشینی پێ بدرێت، یان پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەت.
دووەم: ئەگەر کەمتر لە 15ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەوە تەنیا پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەتی پێدەدرێت.
هه‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه، ئەو پۆلیسانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە و کەمتر لە 15ساڵ خزمەتیان هەیە، تەنیا مۆڵەتی کۆکراوەی 180 ڕۆژیان پێدەدرێت.